له ژێر ناوی " نا بۆ حکومه‌تی بێسه‌روبه‌ره و خوێناوی" سه‌دان هه‌زار جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی پارێزگا سـووننه‌کانی عێراق بۆ هه‌فته‌ی سـیازدهههم درێژه به خۆپـیشـاندانه‌کانیان دا و مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیشیان به‌رپـرسیارکرد له‌سه‌ر ڕژانی خوێنی عێراقیـیه‌کان و خراپـبوونی بارودۆخی ئه‌منی وڵات و پـێشـێـلکاری به مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌سـتدرێژی بۆ سه‌ر هاوڵاتیـیانی بێ تاوانی زیندانه‌کان.
نوێژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی بۆردومانی به‌غدای پایته‌خت پـێش 10 سـاڵ له پـرسه‌ی ئازادکردنی عێراق که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ ڕزگاکردنی ئه‌م وڵاته له ده‌سـتی ڕژێمی حزبی به‌عس جه‌نگیان دژ به حوکمڕانی سه‌دام حسێن ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ وتاربێژانی هه‌ینی له گۆڕه‌پانه‌کانی خۆپـیشـاندانی پارێزگا سووننه‌کان له‌و یادهوهریـیهدا و هاوکات پاش ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، حکومه‌تی عێراقیان تاوانبارکرد به ده‌سه‌ڵاتێـکی شـکسـتخواردوو و ڕایانگه‌یاند هه‌ر له‌و سـاتهوهشی عێراق ئازادکراوه، ئێران بۆخۆی به‌غدا و حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات و کۆنترۆڵی ته‌واوی داموده‌زگاکانی کردووه، بۆیه وڵاته‌که له لایه‌ن ئێرانیـیه‌کانه‌وه داگیرکراوه.