سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ستخۆشی له شـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن کرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د وه‌ریگرتووه. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا که‌وا ئه‌مه‌ریکا به 200 ملیۆن دۆلار کۆمهمی ئوردن بکات تاوه‌کو باری سه‌ر شـانی که‌م بکاته‌وه له یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی سوریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له عه‌مـمان سه‌رۆک ئۆباما دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها سـتایشی شـا عه‌بدوڵڵای کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕێبه‌ری عه‌ره‌بی بووه داوای له به‌شـار ئه‌سه‌د کردبوو ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
شـا عه‌بدوڵڵا لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا که‌وا نزیکه‌ی 460 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری وان له ئوردن، گوتیشی وڵاته‌که‌ی سنووره‌کان به‌ره‌و ڕووی ئاواره‌کاندا داناخات. داواشی له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد یارمه‌تی بده‌ن له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کاره‌سـاته مرۆیـیه.