بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی چوار ساڵدا سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پلانی بودجه‌ی په‌سه‌ند کرد. ئه‌م ده‌نگدانه‌ی پێش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پلانه 50 ده‌نگی ئه‌رێی هه‌بووه به‌رامبه‌ر 49 ده‌نگی نه‌رێ.
چوار ئه‌ندامی دیموکرات له سینات له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆماریدا بوون بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێوشوێنه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر نه‌توانرا ڕێگه له په‌سه‌ندنه‌کردنی پلانه‌که بگیرێت له سینات‌دا که زۆرترایه‌تی تیایدا له دیموکراته‌کانن.
ئه‌م پلانه نوێیه هه‌وڵێکه بۆ زیادکردنی داهاتی باجدان به بڕی یه‌ک ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا له‌ڕێی بڕینی ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌ی باجدانانهی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌منده‌کانی ئه‌مریکا هه‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م پلانه هه‌مان بڕه پاره‌ش له خه‌رجیه‌کانی حکومه‌تی فێدراڵیش که‌م ده‌بێته‌وه.
له‌وه‌تای ساڵی 2009 وه ڕه‌خنه له دیموکراته‌کانی سینات ده‌گیرێت چونکه نه‌یانتوانیوه بودجه په‌سه‌ند بکه‌ن.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م پلانه له سینات‌دا پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی ڕۆژی 5شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا که زۆرترایه‌تی تیایدا له کۆماریه‌کانن په‌سه‌ندکرا . له پلانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا خه‌رجیه‌کانی حکومه‌تی فێدراڵی که‌م ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی باجدان زیادبکرێت