10 ساڵ پاش ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه مایه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، ئابوری وڵاته‌که په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌ڵام هێشتاش زۆربه‌ی عێراقیه‌کان ده‌ڵێن سودیان له‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئابوریه نه‌بینیوه.
شیکه‌ره‌وه‌ی ئابوری له‌و بڕوایه‌دان هێشتاش حکومه‌تی عێراق باڵا ده‌ستی هه‌یه له بواری ئابوری‌دا و تهگهرهشه له‌به‌رده‌م ڕیفۆرم کردندا.
ساڵانه ئابوری ئه‌م وڵاته به ڕێژه‌ی له سه‌دا نۆ گه‌شه ده‌کات. عێراق ڕۆژانه نزیکه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل یان بۆشکه نه‌وت ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لانه‌ی ناو بازاڕه نوێیه‌کان نابنه ئاماژه بۆ بژێوی و باری ئابوری زۆرێک له عێراقیه‌کان.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مریکایی که لێکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقدا ده‌کات ده‌ڵێت له‌و بڕی 60 ملیار دۆلاره‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق دابینی کردووه، 8 ملیار دۆلاری دیار نییه.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی دژه گه‌نده‌ڵی له عێراقدا ده‌ڵێت هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک 800 ملیۆن دۆلار به شێوه‌ی نایاسایی له عێراقدا ده‌برینه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که و له بانکه‌کانی وڵاتانی بیانی‌دا داده‌نرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: