سه‌رۆک باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆتایی به سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنا که یه‌که‌مین سه‌ردانی بوو بۆ ئیسرائیل وه‌ک سه‌رۆک و هه‌روه‌ها بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردنه‌وه گه‌ڕایه‌وه به وڵاته‌که‌ی.
سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانی ئاسه‌واره مێژوویـیه‌کانی شـاری په‌ترای دێرینی ئوردنی کرد.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆک ئۆباما گه‌یشـته ئوردن و له‌وێ له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا وتووێژی سازکرد له باره‌ی قه‌یرانی ئاواره‌کانی سوریا له‌و وڵاته. هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کۆبووه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی شه‌ممه به جیا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕێبه‌ره‌دا کۆده‌بێته‌وه تاوه‌کو تاووتوێی ئه‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ن که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما وت‌ووێژیان له‌باره‌یانه‌وه کردبوو.