لیستی عێراقیـیه له به‌رده‌م لێـکترازان و ههڵوهشـاندنهوهیدا دیاریترین ئه‌گه‌ر و پـێشـهاته‌کانی ئه‌و گه‌مه سیاسیـیه‌یه که ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پێ داگری هه‌ندێـک لایه‌نی ئه‌و پـێـکهاتهیه بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌یان لاوازکردووه و له هه‌موو قۆناغێـکی ململانێ سیاسیـیهکانیشدا به جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌ک، ڕکه‌به‌ره‌که‌ی ئه‌م فراکسیۆنه سوودمه‌ند ده‌بێت و قورسایی پـێـگه‌ی سیاسی لیستی عێراقیـیه‌ش بچوکتر ده‌بێته‌وه.
ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتمانی و جه‌مال که‌ربولی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی نیشـتمانی بۆ چاکسـازی و گه‌شه‌پـێدان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی لیستی عێراقیـیه‌ن که له ئێسـتادا پـێچه‌وانه‌ی بڕیاری زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که و به تایبه‌ت ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی فراکسیۆنی عێراقیـیه جموجۆڵی سیاسی ده‌که‌ن و به جیا و دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیراندا ڕێکه‌وتوون بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوی پـۆسته وه‌زاریـیه‌کانی پـێـکهاته‌ی لیسته‌که و پشـتگوێخستنی یه‌کڕیزی هه‌ڵوێسـتی سیاسی و بڕیاری بایکۆتی حکومه‌ت له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی لیسته‌که‌یانه‌وه.
به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی له نێوان مالیکی و موتڵه‌گ و که‌ربولیدا ڕوویداوه، وه‌زیره‌کانی ئه‌م دوو لایه‌نه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کار و پـۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به وه‌کاله‌ت بدرێته سـاڵح موتڵه‌گ و پـۆستی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش بدرێته جه‌مال که‌ربولی.
پاشـان بۆ سه‌رخسـتنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ش موتڵه‌گ 3 مه‌رجی خسـتووه‌ته ڕوو. یه‌که‌م دیاریکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکاری خۆپـیشـانده‌ران، دووه‌م هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی بڕیاری دواخسـتنی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و موسڵ، سێـیه‌م پابه‌ندبوون و جێبه‌جێـکردنی ڕێـکه‌وتن بۆ دابه‌شـکردنی وه‌زاره‌ته‌کان.
له‌م باره‌یه‌وه محه‌مه‌د خالیدی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی عێراقیـیه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له کاتێـکدا حکومه‌ت ته‌واوی خه‌سه‌ڵه‌ته‌کانی شهرعیـیهتبوونی خۆی له‌ده‌سـتداوه به داخه‌وه به‌ڕێز موتڵه‌گ و که‌ربولی به پـێچه‌وانه‌ی لیستی عێراقیـیه‌وه و هاوبه‌شه سیاسیـیه‌کان ڕه‌فتار ده‌که‌ن.