سه‌رۆک پـێشـووی پاکسـتان په‌روێز موشه‌ره‌ف بۆ یه‌که‌م جار له پاش زیاتر له چوار سـاڵ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی تاوه‌کو به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌ماندا بکات.
موشه‌ره‌ف پاش ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2008 دا ده‌سـتبه‌رداری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی بوو، له تاراوگه ژیانی به‌سه‌ربرد تاوه‌کو ده‌سـتگیر نه‌کرێت به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتی له تیرۆرکردنه‌که‌ی خانم بێنه‌زیر به‌تۆدا هه‌بووبێت.
په‌روێز موشه‌ره‌ف ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ده‌سـتی له‌و ڕووداوه‌ی سـاڵی 2007 دا هه‌بێت. ده‌شڵێت ئه‌و که‌فاله‌تی بۆ کراوه تاوه‌کو له ده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاکسـتان ده‌سـتگیر نه‌کرێت.
موشه‌ره‌ف ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی بۆ که‌راچی به ده‌نگێـکی بوێرانه‌وه قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی کرد و گوتی:
" به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ پاکسـتان ژیانی خۆم خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه. پـێموابوو حکومه‌ت با‌نگم ده‌کاته‌وه و پـێم ده‌ڵێت پاکسـتان بپارێزه، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا. ئه‌مڕۆ میلـلهتهکهم داوای لێکردووم بگه‌ڕێمه‌وه و منیش گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ژیانی خۆم خستووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه تاوه‌کو پاکسـتان پارێزراوبێت."
له لایه‌کی دیکه‌وه تاڵیبانی پاکسـتان به‌ڵێنی داوه سه‌رۆکی موشه‌رف بکوژێت ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ وڵاته‌که گه‌ڕایه‌وه. ڕۆژی شه‌ممه له ڤیدیۆیه‌کدا، که‌سێـکی سه‌ر به تاڵیبان گوتی ده‌سه‌ته‌یه‌ک ئاماده‌کاری بۆ تیرۆرکردنی په‌روێز موشه‌ره‌ف ده‌که‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه موشه‌ره‌ف تاڵیبانی لێ بووه دوژمن به‌هۆی پشـتگیرکردنی له هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر و په‌یوه‌ندیـیه نزیکه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا.