سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا کاتی ده‌وێت و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئاسایی بکاته‌وه، دڵنیا بێت قوربانیانی که‌شتیـیه‌که‌ی له سـاڵی 2010 دا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هێرشی کرایه سه‌ر، قه‌ربوو ده‌کرێنه‌وه و هه‌روه‌ها ئیسرائیل گه‌مارۆی که‌لوپه‌لی سه‌ر غه‌ززه سووک ده‌کات.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ شـاری ئاسکیشههری ناوه‌ندی تورکیا، ئه‌مه‌ی له وتارێـکدا ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌تا ئیسرائیل به ڕژدی هه‌نگاو به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا نه‌نێت، ناکرێت په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵدا ئاسایی بکرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ئاشـکرای کرد که‌وا به‌خۆی به ته‌له‌فون داوای لێبوردنی له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا کردووه له باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی 31 ی مانگی پـێنجی سـاڵی 2010 ، ئه‌وه‌ی تیایدا 9 هاوڵاتی تورک کوژران که یه‌کێـکیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی هه‌بوو.
ئیسرائیل پـێشـتر ئاماده نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه داوای لێبوردن بکات و ده‌یگوت ئه‌وانه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی شـکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه‌یان ده‌دا، په‌لاماری پاسه‌وانانی ده‌ریایی ئیسرائیلیشیان دابوو، وه له به‌رامبه‌ردا پاسه‌وانه‌کانیش به‌رگریـیان له‌خۆیان کردبوو.