هه‌رچه‌نده هێشتا واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دیار نه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا که کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ڕایده‌گه‌یه‌نێت هر هیچ نه‌بێت شه‌ش مانگی ده‌وێت له پاش دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه تا ئاماده‌کاریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن بکرێت ، به‌ڵام دوو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی ئه‌و هه‌رێمه که فه‌رمانڕه‌وای ههرێمهکهشن هه‌ر له ئێستاوه که‌وتونه‌ته ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر و پێچه‌وانه‌ی یه‌کتریش.
پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت چیی دی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کان یان په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌کدا به‌ش ناکه‌ن.
له‌ولاشه‌وه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به لیستی جودا به‌شدار ده‌بن و ئه‌گه‌ر بیریش له هاوپه‌یمانێتی بکه‌نه‌وه ئه‌وا ده‌که‌وێته دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان.
لێره‌وه ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌ته‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی جارێکی تر ده‌که‌وێته‌وه ژێر گومان و پرسیاره‌وه، له‌وانه کاتێک ئه‌م دوولایه‌نه که ناکۆکی قوڵ له نێوانیاندایه چ شتێک ده‌توانێت ببێته متمانه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م ڕێکه‌وتنه؟
به‌ڵێن ساڵح له مێزگردێک‌دا له‌گه‌ڵ ڕێبین ڕه‌سوڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه و هه‌روه‌هاش ئاسۆس هه‌ردی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان باس له‌م ڕه‌وشه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ده‌کات.
هه‌ر له ئێستاوه زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان به جیا به‌شداربوونی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا کرا، ژماره‌یه‌ک سودی ده‌بێت له‌وانه زانینی قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و دوولایه‌نه له ڕووی ده‌نگده‌رانیه‌وه و به به‌رژه‌وه‌ندی دیموکراسیشدا ده‌که‌وێته‌وه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: