ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق كه پێشتر ڕانه‌گه‌یاندرابوو، جان کێری وەزیری دەرەوەی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکا لەگەڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق کۆبوویه‌وه و له نێویاندا ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوایه به‌ڕێز کێری پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی لە عێراق کردووە، به‌نیازی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسیـیەکانی نێوان کوتله‌کاندا.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی جان کێری وەزیری دەرەوەی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکا بۆ به‌غدا گوتی بڕواناکه‌م سه‌ره‌ک وه‌زیر مالیکی گوێ له داواکاریـیه‌کانی بگرێت سه‌باره‌ت به ئێران.