بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـرۆفیسۆرێـکی سویدی ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ئایا چه‌کی کیمیاوی له سوریا به‌کارهاتووه یان نا.
مارتن نێسرکی گوته‌بێژی سـکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی زانای سویدی (ئاکێ سیلسترۆم) که ئه‌زمونێـکی باشی هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی چه‌کداماڵین و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، ڕاسپـێردراوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن چه‌کی کیمیاوی له سوریادا به‌کارهاتووه.
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا یه‌کتریـیان تاوانبارکرد به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.
جێی ئاماژه‌یه ئاکێ سیلسترۆم گه‌وره‌ی ئه‌و پـشـکنه‌رانه بوو که له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا له عێراق به دوای چه‌کی کیمیاوی و بیۆلۆجیدا ده‌گه‌ڕان.