جیولیۆ تێرزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ده‌ڵێت واز له پـۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر بڕیاری حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ ڕاده‌سـتکردنی دوو سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی خۆی بۆ هیندسـتان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جیولیۆ تێرزی به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت بێزاره له‌وه‌ی تێڕوانی ئه‌و له باره‌ی ئه‌و بڕیاره پـشـتگوێ خراوه، بۆیه چیتر ناتوانێت وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه کاربکات.
ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌تی ئیتالیا ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی بۆ هیندسـتان گه‌ڕانده‌وه که وه‌ک ده‌ڵێن له 15 ی مانگی دوودا له نزیک که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژئاوای هیندسـتان له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌وانیـیان بۆ که‌شـتیـیه‌کی بارکردنی نه‌وت ده‌کرد، به هه‌ڵه ته‌قه‌یان له دوو ڕاوچی هیندی کردووه و کوشـتوویانن به گومانی ئه‌وه‌ی چه‌ته‌بن.
ئاکامی ڕووداوه‌که گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندسـتان بڕیاریان دا ڕێـگه نه‌درێت باڵیۆزی ئیتالیا وڵاته‌که‌یان جێبهێڵێت.
به‌ڵام دواتر ئیتالیا بڕیاری دا دوو سه‌ربازه‌که بۆ هیندسـتان بنێرێته‌وه به مه‌رجێـک سـزای له‌سێداره‌دان نه‌درێن.