وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گه‌یشـتووه‌ته پاریس به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسـا له باره‌ی چۆنێتی یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و هه‌روه‌ها تاووتوێـکردنی دۆخه‌که له وڵاتی مالی.
به‌ڕێز کێری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئیسرائیل و ناوچه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان و ئوردن و عێراق و ئه‌فغانسـتان. چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌وێ چاویبکه‌وێت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا.
فه‌ڕه‌نسـا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا که خوازیاره کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ڕه‌وانه‌بکات. هه‌وره‌ها داواش له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات یارمه‌تیـیه‌کانی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا زیابکات.
بڕیاریشه له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا، جان کێری له‌گه‌ڵ کاردارانی فه‌ڕه‌نسیش کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن له باره‌ی چۆنێتی گه‌شه‌پـێـکردنی ئابوری و دروسـتکردنی هه‌لی کار له ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـا.