له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا بۆ ڕۆژی 5شه‌ممه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌که کۆبوونه‌وه‌ی خۆی کرد.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بێ ئاماده بوونی وه‌زیره کورده‌کان و وه‌زیره‌کانی لایه‌نی سه‌دریه‌کان و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه بوو، به‌ڵام جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و دوو وه‌زیری تری عه‌ره‌بی سوننه‌ش که سه‌ر به لیستی ئهلعێراقیهن به‌شداریان کردبوو له کۆبوونه‌وه‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وایی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که‌دا مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ڕه‌وایی که‌وتۆته به پرسیارێکی زۆره‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جیهاد ده‌شڵێت پێده‌چێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر له‌ژێر فشاره‌کانی ئه‌مریکادا و به تایبه‌تیش پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ندێک له مه‌رجه‌کانی لایه‌نه‌کان قایل بووه له‌وانه په‌یمان دان به ساڵح موتڵه‌گ بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه و هه‌روه‌ها وه‌زیرکانی لایه‌نی سه‌دریه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه چونکه په‌یمانی جێبه‌جێکردنی داواکانی ئه‌وانیشی داوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: