دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیارێـکی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه بۆ ڕاده‌سـتکردنی مه‌لای توندڕه‌وی ئیسلامی ئه‌بو قه‌تاده بۆ وڵاتی ئوردن، پاش ئه‌وه‌ی دادگاکه قایل بوو به شیانی ئه‌شکه‌نجه‌دانی ناوبراو له ده‌می لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئوردنه‌وه.
عومه‌ر مه‌حمود عوسمان که به ئه‌بو قه‌تاده ناسراوه، له لایه‌ن ئوردنه‌وه تاوانبارکراوه به پـێلانگێڕی تێرۆرستی له وڵاته‌که‌یاندا له نێوان هه‌ردوو سـاڵی 1999 و 2000 دا. له‌وه‌تای سـاڵی 2001 وه حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وانه‌ی ئوردنی بکه‌نه‌وه.
ئه‌بو قه‌تاده له لایه‌ن داواکارانی گشـتی به‌ریتانیاوه به که‌سی سه‌ره‌کی ئه‌لقاعیده له ئه‌وروپا داده‌نرێت و ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیشی به ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه.
پاش بڕیاری دادگا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مه کۆتایی مه‌سه‌له‌که نیـیه و حکومه‌ت هه‌ر سووره له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی بۆ ئوردن.