دیاره زۆر جار به هۆێ لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆڕان و تێشک خستنه سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی نه روون له بابه‌تێکی تاێبهتدا شته‌کان روونتر ده‌بنه‌وه.
ساڵنامه‌ی کوردی ئێستاکه 2713 یه به‌ڵام هه‌ندی که‌سان له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. دکتۆردیلان مه‌جید روسته‌م جێگری سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه بۆ کاروباری زانستی و بهریوهبهرو دامه‌زرێنه‌ری یه‌کمین مه‌ڵپه‌ڕی کوردی (کوردستانیکا) له‌سه‌ر ئینترنیت له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / ڕادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵی " بابه‌تی ساڵنامه له هه‌رێمی کوردستاندا وه یاخود له کوردستان ئاماژه‌کردن به‌وه بوه که کورد خۆێ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بناسێنی و بۆ بابه‌تێکی وه‌ها بڵێ که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ساڵێکی جیاواز، ڕۆژمێریکی جیاواز و ساڵنامه‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه وه ئه‌و شته بابه‌تێک نییه که له من سه‌رچاوه‌ێ گرتوه به‌ڵام من ئه‌و پروسهیهم کردووه به داکیومهنتێک وه یاخود به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که بۆ مه‌ڵپه‌ری کوردستانیکا له ساڵی 1998 بڵاوم کردوه‌ته‌وه. دکتۆر دیلان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کورد بۆ ساڵنامه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه په‌سه‌ند کردووه که نهێنهوی و ده‌وڵه‌تی ئاشوری به ده‌ستی ماده‌کان و گه‌لانی تر رووخاوه که شه‌ڕی ئاشوریه‌کانیان کردوون. دکتۆر دیلان ده‌شڵێت سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ساڵی کوردی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 612 ساڵ پێش زایین".