له‌شـکری میسر ده‌ڵێت دوێنێ چوارشه‌ممه 3 مه‌له‌وانی ژێر ئاوی ده‌سـتگیرکردووه، به گومانی بڕینی کێبڵێـکی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی وڵاته‌که له ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.
کۆلۆنێل ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی گوته‌بێژی له‌شـکری میسر له‌سه‌ر فه‌یسبوکی فه‌رمی خۆی ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه، تیایدا ده‌ڵێت دوێنێ به‌یانی نامه‌یه‌ک له کۆمپانیای میسر بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کان ڕه‌وانه‌ی هێزی ده‌ریایی کرابوو که ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌ندازیاره‌کانیان ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه که‌وا پـێده‌چێت کێبڵی ژماره SMW4 له دوری 750 مه‌تر له که‌ناره‌کانی ئهسکهندهریـیهوه بچڕابێت، ئه‌مه‌ش کاری کردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونی و ئنتهرنێتیـیهکانی کۆمپانیاکه‌یان.
کۆلۆنێڵ ئه‌حمه‌د له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌شڵێت ده‌ستبه‌جێ دوو به‌له‌می هێزی ده‌ریایی ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌که کراون و ئه‌وانیش به‌له‌مێـکی گومانباریان به‌دی کردووه له‌گه‌ڵ گروپـێـکی 3 که‌سی به که‌لوپه‌لی مه‌له‌کردنی ژێر ئاوه‌وه.
ده‌شڵێت گروپه‌که هه‌وڵیان داوه هه‌ڵبێن و به‌شێـک له که‌لوپه‌له‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته ناو ئاوی ده‌ریاکه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ده‌سـتگیربکرێن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ناسـنامه‌ی ئه‌و 3 که‌سه‌یان ئاشـکرا نه‌کردووه و هه‌روه‌ها چ هۆکارێـک له پـشـت ئه‌م کاره‌یانه‌وه بووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه سێـیه‌م جاره له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا کێبڵی په‌یوه‌ندی له ناو ئاوی ده‌ریا له نزیک که‌ناره‌کانی میسره‌وه ده‌بڕدرێت.