ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نگی خۆی بۆ ئاسمانی ناوچه‌ی نیمچه دورگه‌ی کۆریا ناردووه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی نیشـاندانی ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کۆریای باکور.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی جۆری B-2 له بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسـمانی له ویلایه‌تی میزوری له ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکاوه هه‌سـتاون به ئاڕاسته‌ی دورگه‌یه‌ک له باشوری ڕۆژئاوای که‌ناره‌کانی نیمچه دورگه‌ی کۆریا. فڕۆکه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه به‌بێ وه‌سـتان به درێژایی 20 هه‌زار کیلۆمه‌تر فڕیون.
جێی ئاماژه‌یه فڕۆکه‌ی B-2 یه‌کێـکه له فڕۆکه گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا که درێژیـیه‌که‌ی 21 مه‌تره و پانیـیه‌که‌ی 52 مه‌تره و به‌رزیـیه‌که‌ی 5 مه‌تره و ڕادار به‌دی ناکات و ده‌توانێت بڕێـکی زۆر بۆمب هه‌ڵبگرێت و به‌های هه‌ر یه‌که‌ی له 2 ملیار دۆلار زیاتره.
سه‌رۆکی کۆریای باشوریش خانم پارک گێون هه‌ی، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆریای باکوردا، دوێنێ چوارشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌روا دهستهوهسـتان ناوه‌ستێت له کاتێـدا پـیۆنگ‌یانگ ئارامی ناوچه‌که ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه.