بوڵه‌ند ئارنچ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا و ئیسرائیل کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی قه‌ره‌بووکردنی قوربانیـیانی هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2010 ی ئیسرائیل، ئه‌وه‌ی کرایه که‌شـتیـیه‌کی هه‌ڵگری کۆمه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه و بووه مایه‌ی کوژرانی 9 هاوڵاتی تورک که یه‌کێـکیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئهمهریکایـیشی هه‌بوو.
ئارنچ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا شـاندێـکی ئیسرائیل هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گه‌نه تورکیا. ده‌شڵێت چۆنێتی قه‌ره‌بووکردنه‌که به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ شـاره‌زایان و پارێزه‌رانی قوربانیـیه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه داوای لێبوردنی له تورکیا کرد و قایلبوو قه‌ره‌بووی که‌سوکاری کوژراوه‌کان و هه‌روه‌ها برینداره‌کان بکات.
تورکیاش لای خۆیه‌وه له ئیسرائیل بوورا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت دڵنیا بـبێت له‌وه‌ی قوربانیـیه‌کان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه و ئیسرائیل گه‌مارۆی سه‌ر غه‌ززه سووک ده‌کات، به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کان به ته‌واوی ئاسایی بکرێنه‌وه.