به ده‌یان هه‌زار که‌س له کۆریای باکور ڕێپـێوانێـکی گه‌وره‌یان سـازدا بۆ پشـتیوانیکردن له ڕابه‌ره‌که‌یان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ شیانی هێرشێـکی له‌شـکری له دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌زاران سه‌رباز و کرێـکاری ئه‌و وڵاته له گۆڕه‌پانی کیم ئێڵ سۆنگ له پـیۆنگیانگی پایته‌خت ڕێپـێوانیان سـازدا، به‌ڵام ڕابه‌ری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون له‌وێ ئاماده نه‌بوو.
پـێشتر کیم جۆنگ ئون فه‌رمانی ئاماده‌باشی دابوو بۆ هێرشی موشه‌کی له دژی ئه‌مه‌ریکا و بنکه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆریای باشور و دورگه‌کانی گوام و هاوایی.
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ڕابه‌ری وڵات یه‌که‌کانی موشه‌ک هاویشـتنی خستووه‌ته ئاماده‌باشیـیه‌وه له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی شه‌وی ڕابردووی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـکریـیه باڵاکانی وڵات‌دا.
ڕابه‌ری باکور ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه مه‌سه‌له‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه.
پـێشـتر دوێنێ ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نگی B-2 ی ئه‌مه‌ریکا که ده‌توانێت بۆردومانی ناو‌کی بکات، به‌سه‌ر ئاسمانی نیمچه دورگه‌ی کۆریادا فڕین.