وه‌ها بڕیاره هه‌فته‌ی ئاینده کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌رانی شه‌ش پارێزگای عێراقدا کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێ کردنی داواکاریه‌کانیان.
له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی لیژنه‌کانی سه‌رپه‌رشتی کردنی خۆپیشانده‌ران که هیچ یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران نین و وه‌ک ده‌ڵێن بۆشیان نییه به ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه هیچ لێدوانێک بده‌ن.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی سیاسی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی گوتووه ده‌سته‌یه‌کی 15 ئه‌ندامی له شه‌ش پارێزگای عێراق پێکهێنراوه (به‌غدا، ڕومادی، موسڵ ، تکریت، که‌رکوک، دیاله) بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندیدا.
به‌ڵام دکتۆر ته‌ڵاڵ حه‌سه‌ن ئه‌لزه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت هه‌رگیز له‌وبڕوایه‌دا نییه که حکومه‌تی عێراقی داواکانی خۆپیشانده‌ران به‌جێبگه‌یه‌نێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌خوازێت سێگۆشه‌ی سوننه له عێراقدا ناچاربکات وه‌ک لایه‌نێکی تێرۆریستی بمێنێته‌وه تا ده‌رفه‌ت به‌خۆی بدات بڕیاره‌کانی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ناوچه‌کانی سوننه‌کاندا.
دکتۆر ته‌ڵاڵ ئه‌لزه‌وبه‌عی ده‌شڵێت ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی عێراق که په‌یوه‌ندی و کارنامه‌ی ده‌ره‌کییان هه‌یه جا به‌هه‌ر وڵاتێکه‌وه بێت بازاڕی سیاسیان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر هه‌شیان بێت زۆر به بێ به‌ها سه‌یر ده‌کرێن.
وا نزیکه‌ی چوار مانگه خۆپیشاندانه‌کان له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کانی له عه‌ره‌بی سوننه‌ن ده‌ستیان پێکردووه دژ به سیاسه‌ته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی و وه‌ک خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئه‌م حکومه‌ته‌ی مالیکی له هه‌وڵی له‌په‌راوێزنانی سوننه‌دایه.
دکتۆر ئه‌لزه‌وبه‌عی ده‌ڵێت خۆپیشاندانه‌کان به‌هۆی بهدڕهفتاریهوه ده‌ستیان پێکردووه، به‌دڕه‌فتاری له ڕوانگه‌ی ئازادیه گشتیه‌کان و مافه‌کانه‌وه.
له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش دکتۆر ته‌ڵاڵ ئه‌لزه‌وبه‌عی که پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کانیشه ده‌ڵێت وێرانه‌یه و پێشی وه‌ها نییه ڕه‌فتاره‌کان وا به زوویی بگۆڕێن و وه‌ک ده‌ڵێت "مه‌خابن له‌ناو ئازادی‌دا هه‌روادێ و دیکتاتۆر دروست ده‌بن" وه ده‌شڵێت "چه‌ندان شێوه‌ی دیکتاتۆری له عێراقدا هاتوونه‌ته ئاراوه ، دیکتاتۆری نه‌ژادی ، تایفه‌یی، سودمه‌نده‌کان، دیکتاتۆری هه‌لپه‌رستان، دیکتاتۆری گه‌نده‌ڵه‌کان و هتد...ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بێ بنچینه‌یی و ناڕێک و پێکی له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌که‌دا و نه‌زانینیش له به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کاندا".
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ دکتۆر ته‌ڵاڵ حه‌سه‌ن ئه‌لزه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: