ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌روێز موشه‌ره‌ف سه‌رۆکی پـێشـووی پاکسـتان ئاماده‌ی دادگا بوو بۆ درێژه‌دان به که‌فاله‌تی له ژماره‌یه‌ک دۆزدا، له نێویاندا دۆزی کوشـتنی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی پاکسـتان بێنه‌زیر به‌تۆ.
پـێشتر به‌ڕێز موشه‌ره‌ف له‌سه‌ر خواستی خۆی بۆ ماوه‌ی چوار سـاڵ له ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ژیابوو، به‌ڵام سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌که‌ی دا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگایه‌کی که‌راچی کهفالهتێـکی کاتیـیان به به‌ڕێز موشه‌رف دابوو به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاکسـتان.
موشه‌رف له کاتی گه‌یشتنی بۆ دادگا که‌سێـک پـێڵاوهکهی تێـگرتبوو.
شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای سـاڵی پاردا به‌ڕێز موشه‌ره‌ف پـلانه‌کانی خستبووه ڕوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاکسـتان و ڕابه‌رایه‌تیکردنی پارتی کۆمکاری موسڵمانانی سه‌رجه‌م پاکسـتان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌دا.
له سـاڵی 1999 دا به‌ڕێز موشه‌ره‌ف له میانه‌ی کوده‌تایه‌کدا ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست و دوای ئه‌وه‌ش باری ته‌نگه‌تاوی نائاسایی له ناو پاکسـتاندا سه‌پاندبوو به‌ر له ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له سـاڵی 2008 دا. پاشـان پاکسـتانی جێهێشت و له هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیا و ئیماراتی عه‌ره‌بیدا ده‌ژیا.