وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا واشنتۆن گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی ده‌ست وه‌رده‌داته کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌وه به‌هۆی دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراوه ناحکومیه‌کانی ڕووسیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له مۆسکۆ خراوه‌ته سه‌ریان.
ئه‌م گازهندهیهی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌لیکسانده‌ر لوکاشڤیچ ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا دوابه‌دوای ئیدانه کردنه‌که‌ی مۆسکۆ دێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه به‌هۆی ئه‌و په‌لامارانه‌ی مۆسکۆ کردویه‌تیه سه‌ر ده‌یان ڕێکخراوی ناحکومی له ڕوسیادا له‌وانه ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ و ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤیش.
چالاکوانان ئه‌و پشکنینانه‌ی ڕووسیا ده‌به‌ستنه‌وه به یاسایه‌کی مشت و مڕ له‌سه‌ر که ئه‌و ڕێکخراوه ناحکومیانه‌ی باس له سیاسه‌ت ده‌که‌ن ناچار ده‌کات وه‌ک ڕێکخراویک کار بۆ لایه‌نی بیانی ده‌که‌ن خۆیان ناونوس بکه‌ن.
ڤیکتۆریا نولاند ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت واشنتۆن دارایی بۆ ئه‌و ڕێکخراوانه دابین ده‌کات له ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و هێرشه‌کانی مۆسکۆشی بۆسه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه به هێرش به مه‌به‌ستی ناوزڕاندن ناودێر کرد.