ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ و باسی وڵاتی میسر ده‌ڵێت دادپارێزانی گشتی وڵاته‌که فرمانی ده‌ستگیرکردنی ئه‌ستێره گه‌شه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی میسریان داوه وه‌ک ده‌ڵێن به‌هۆی سوکایه‌تیکردن به ئیسلام و به سه‌رۆکی میسریش.
ئه‌و فرمانی ده‌ستگیرکردنه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌رچووه، دواترین هه‌نگاوی یاساییه به‌رامبه‌ر باسم یوسف ده‌ربچێت که به (جان ستیوارت)ی وڵاتی میسر ناسراوه.
به‌رنامه هه‌فتانه‌ییه‌که‌ی باسم یوسف به‌رنامه‌یه‌ک بووه ڕه‌خنه‌ی ته‌نز ئامێزی له حکومه‌ت و ئۆپزسیۆن و میدیا و که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان گرتووه.
باسم یوسف له ڕابردوودا ڕووبه‌ڕروی ژماره‌یه‌ک داوای یاسایی بۆته‌وه و به سوکایه‌تی کردن به ئاینی ئیسلام و به موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر گوناهبارکراوه.
جه‌مال عید که یه‌کێکه له پارێزه‌ره‌کانی باسم یوسف ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره فرمانی ده‌ستگیرکردن بۆ به‌ڕێز یوسف ده‌ربچێت.
ئۆپزسیۆنی وڵاتی میسر ده‌ڵێت ئه‌م فرمانی ده‌ستگیرکردنه به‌شێکه له به‌رفراوانکردنی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت که نیگه‌رانی هێناوه‌ته‌وه ئاراوه بۆ ئازادیه‌کانی ڕادهربڕيین و کۆڕ و کۆبوونه‌وه له میسر.