حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان و شـاندێـکی یاوه‌ری وان له قه‌ته‌ر به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی مه‌سه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی ئۆفیسـێـک بۆ تاڵیبان له‌و وڵاته، تاوه‌کو پـرۆسه‌ی ئاشـتی له ئه‌فغانسـتاندا به‌ره‌و پـێشـه‌وه بڕوات.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی دوێنێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له زاڵمای ڕه‌سوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌ڵاحه‌دین ڕه‌بـبانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاشته‌وایی ئه‌فغانسـتان گه‌یشتنه قه‌ته‌ر و له‌وێ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی قه‌ته‌ر له‌و باره‌یه‌وه سـازدا، له‌وانه شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی میری قه‌ته‌ر.
به‌ڕێز کارزایی له مێژه‌وه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر پـرۆسه‌یه‌کی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا به‌ڕێوه‌بچێت ده‌بێت به سه‌رپه‌شتی ئه‌فغانسـتان بـبێت. هه‌وره‌ها له ڕابردووش‌دا له دژی بوونی ئۆفیسێـکی تاڵیبان بووه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانسـتاندا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لای خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له حامد کارزایی کرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها داواکه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ تاڵیبان تاوه‌کو بێت سه‌ر مێزی دانوسـتاندن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کارزایی ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌و کاته ده‌سـتده‌کات به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا که په‌یوه‌ندیـیه‌کانی به ئه‌لقاعیده‌وه بـبڕێت و واز له توندوتیژی بهێنێت. تاڵیبانیش چه‌ندین جار ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ کارزایـیدا بکات و ده‌ڵێت بوکه‌ڵه‌یه‌کی ده‌سـتی ئه‌مه‌ریکایه.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی گوتووه، کردنه‌وه‌ی ئۆفیس له قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندی به کارزایییهوه نیـیه، به‌ڵـکو له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌یه‌که له نێوان تاڵیبان و حکومه‌تی قه‌ته‌ردا. گوتوشیه‌تی هیچ نوێنه‌رێـکی تاڵیبان له قه‌ته‌ر نه چاوی به کارزایی که‌وتووه و نه وتووێژیشی له‌گه‌ڵدا سـازداوه.