به ئاماده‌بوونی پاپا فرانسیس، به‌ده‌یان هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانێک که به‌شێوه‌یه‌کی جوان به گوڵ و گوڵزار ڕازابووه‌وه، به‌شداریان له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی پیرۆزی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسادا کرد.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه ئاینیـیه‌که به تێپه‌ڕبوونی که‌ژاوه‌ی کاردینال و قه‌شه‌کان ده‌سـتپـێـکرد و پاپا فرانسیس به جلوبهرگێـکی سپـی سـادهوه له نێویاندا بوو.
پاشـان په‌رده له‌سه‌ر هێمایه‌کی حه‌زره‌تی مه‌سیح لادرا و پاپا به زمانی لاتینی نوێژ و نزا و هه‌روه‌ها قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووان کرد.
له کۆتایی ڕیوره‌سمه‌که، پاپا یه‌ک له‌دوای یه‌ک پێشوازیی له کاردیناله‌کان کرد و دواتر به گۆڕه‌پانی کڵێسا‌ی پیتهرسدا به ئۆتۆمۆبێلێکی سپی به‌ناو ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌دا گه‌ڕا که له‌وێ ئاماده‌بوون و نوێژ و نزایان ده‌کرد و ئاڵاکانیان به‌رزکردبووه‌وه.
پاپا له په‌یامه‌که‌یدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا له‌مردن له باڵاخانه‌ی ناوه‌ڕاستی کڵێسـاکهوه نزای ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد، به تایبه‌تی بۆ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا، هیواشی خواست به‌دڵ و ده‌رونێکی بێگه‌رده‌وه دانوستاندن ده‌ستپێبکه‌نه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به‌و ئه‌و ململانێیه‌ی له مێژه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها داوای ئاشتیشی بۆ عیراق و سوریا کرد به تایبه‌تی بۆ گه‌ڵی سوریا و ئاواره‌کانی چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ده‌که‌ن.
داوای ئاشتی و خۆشیشی بۆ ئه‌فریکا خواست و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی باشی بۆ مالی و نه‌یجیریا کرد.
نزای ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کۆماری کۆنگۆ و کۆماری ئه‌فریکای باشوور کرد و وتی چه‌ندین که‌س له‌وێ ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه و له ترس و دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها پاپا داوای ئاشتی بۆ ئاسیا کرد، لپێش هه‌موویانه‌وه بۆ نیمچه دورگه‌ی کۆریا و داوای کرد به‌سه‌ر جیاوازیـیه‌کانی نێوانیاندا سه‌رکه‌ون و هه‌وڵ بۆ پێکهاتن بده‌ن.
دواتر داوای ئاشتی بۆ جیهان به گشتی کرد و دورکه‌وتنه‌وه له چاوچنۆکی و ده‌سکه‌وتی ئاسان، داوای دورکه‌وتنه‌وه‌ی له بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه کرد و به کۆیله‌یه‌تی سه‌ده‌ی 21 ناوی برد.