کۆریای باکور به‌ڵێن ده‌دات په‌ره به کاری دروسـتکردنی سه‌ته‌لایتی پـێشـکه‌وتوو خۆی بدات و ڕه‌وانه‌ی ئاسـمانیان بکات. ده‌شڵێت چه‌که ناوکیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی به ملیاران دۆلاری کۆمه‌کی ئابوری ناگۆڕێته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی KCNA ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ی گشـتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی کرێـکارانی کۆریا باکور که به سه‌رۆکایه‌تی کیم جونگ ئون ڕابه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌چوو، داواکراوه ئابوری و جبه‌خانه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که به‌هێزبکرێن.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت له ڕاگه‌یاندنی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاتووه، چه‌کی ناو‌کی وڵاته‌که سه‌ودای سیاسی له‌سه‌ر ناکرێت و پـێویسته فراوان و به‌هێزبکرێت، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی داماڵینی چه‌کی ناو‌کی له جیهاندا دێته دی.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی کۆریای باکور کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکات بۆ تاووتوێکردنی زیابوونی گرژیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوردا.