سه‌ربازانی مالی به پاڵپـشـتی هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی تیمبوکتوو به شه‌ڕ هاتن له‌گه‌ڵ میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی میلیتانه‌کان ڕووداوی ته‌قینه‌وه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویان بۆخۆیان قۆزته‌وه و ده‌زه‌یان بۆ ناو شـارۆچکه‌که کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی مالی بۆ میدیاکانیان ڕاگه‌یاند که‌وا شه‌ڕه‌که به‌رده‌وامه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا به‌سه‌ر ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. ده‌شڵێن هه‌تا ئێسـتا به لایه‌نی که‌م 3 سه‌ربازی مالی برینداربوون، وه ڕوون نیـیه ژماره‌ی ئه‌و یاخیبوونه‌ی خۆیان به شـارۆچکه‌که‌دا کردووه چه‌نده.
ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی تیمبوکتوو به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوت شه‌ڕه‌که له ماڵهکانیانهوه دور نیـیه و چه‌ند هاووڵاتیـیهکی سیڤیلیش به گولـله‌ی وێڵ برینداربوون. ده‌شڵێن به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌که‌وه له ماڵه‌کانیان ماونه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، هێرشێـکی خۆکوژی کرایه سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنینی سه‌ربازی له ده‌روازه‌یه‌کی تیمبوکتوو و بووه مایه‌ی برینداربوونی سه‌ربازێـک. پـێشـتریش بۆمبێـکی چێنراو به ماشێنێـکی له‌شکری مالیدا ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 2 سه‌رباز کوژران.
جێی ئاماژه‌یه شـارۆچکه‌ی تیمبوکتوو ده‌که‌وێته ناوه‌ندی وڵاتی مالیـیهوه و زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی موسڵمانن که نزیکه‌ی 60 هه‌زار که‌س ده‌بن.