له‌شـکری نایجیریا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێـک له شـاری کانۆی باکوری وڵاته‌که و له‌وێ 14 گومانباری میلیتانی ئیسلامیـیان کوشتووه.
ده‌ڵێن کوژراوه‌کان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بۆکۆ حه‌رام بوون، ئه‌وه‌ی زۆر جار لۆمه‌کراوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له بۆنه ئاینیـیه کرستیانه‌کاندا له وڵاته‌که‌دا کراون.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکر گوتیشیان له هێرشه‌که‌دا سه‌ربازێـکیش کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه به سه‌ختی برینداربووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی له‌شـکری پـشـتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.
بۆکۆ حه‌رام له سـاڵی 2009 وه ده‌سـتیکردووه به توندوتیژی و مه‌زه‌نده ده‌کرێت هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س کوژرابن به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی کردوویانه‌ته سه‌ر کڵێسا‌کان و خوێندنگه‌کان و ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت و ڕۆژنامه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایش.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤیش هێزه‌کانی حکومه‌ت تاوانبارده‌که‌ن به کوشـتنی سه‌دان که‌س له میانه‌ی هێرشه‌کانیان بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م کۆمه‌ڵه. زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کان باکوری نایجیریای گرتووه‌ته‌وه.