جارێکی تریش په‌رله‌مانی عێراق دۆسێی بانگهێشتکردنی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی وروژانده‌وه به مه‌به‌ستی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشیی وڵاته‌که.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان نابێت و ئاماده نهبوونهکهشی به مه‌به‌ستی لاوازکردنی په‌رله‌مانه جونکه مالیکی له‌م ماوه‌یه‌یه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدایه هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ تاکڕه‌ویه‌کانی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی په‌رله‌مانێکی به‌هێزدا ناگونجێت.
ئه‌م بانگهێشته‌ی مالیکی بۆ په‌رله‌مان له ده‌مێکدایه که نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌ماندا به‌شداری له دانیشتنه‌کاندا ناکه‌ن، ناکۆکیه‌کی زۆر هه‌یه له‌ناو پێکهاته‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر سیروان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هه‌ندێک له ئه‌ندامانی لیستی ئه‌لعێراقیه و ئه‌ندامانی لایه‌نی سه‌دریه‌کان له په‌رله‌ماندان و ئه‌ندامانی تری هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی تریش ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانه پرسیاره‌کان له مالیکی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئاماده بێت بێته ناو په‌رله‌مانه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه :