له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له عێراق بڕیاره هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌م مانگی چواره‌دا بکرێت به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێشتا واده‌یه‌ک بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه دیار نه‌کراوه.
هه‌ر بۆیه‌شه له ئێستادا جۆرێک له نیگه‌رانی هه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه و پرسیارگه‌لێکی زۆریشی به دوای خۆیدا هێناوه له‌وانه ئایا هه‌ل و مه‌رج ڕه‌خساوه بۆ هه‌ڵبژاردن کردن؟ ئایا به‌ڕاستی هه‌وڵ له ئارادایه بۆ دوورخستنه‌وه یان نه‌کردنی هه‌ڵبژاردن؟
هاوکات هیچ باسێکیش نه‌کراوه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم و بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش که پێویسته به‌پێی ڕێوشوێنه یاساییه‌کان یه‌که‌میان له مانگی حه‌وتدا بکرێت و دووه‌میشیان له مانگی هه‌شتدا.
به‌ڵێن ساڵح بۆ باسکردنی دۆسێی هه‌ڵبژاردن له‌م مێزگرده‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له فراکسیۆنی کوردستانی.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو له‌و کاته‌وه‌ی ڕۆژێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم دیار ده‌کرێت، کۆمیسیۆن پێویستی به 6 مانگه بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: