ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی له زیندانیکراوانی سیاسی خۆشده‌بێت به مه‌به‌سـتی هێنانه دی بارودۆخێـکی گونجاو بۆ وتووێژی نیشتمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته 7 که‌سیان ئازادکردووه که یه‌کێـکیان ژنێـکی سیاسه‌تمه‌داره.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی فه‌رمی حکومه‌تی سودان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سانه شه‌وی دووشه‌ممه له زیندانی کۆبه‌ری خه‌رتومی پایته‌خت ئازادکران پاش ئه‌وه‌ی بۆ دوو مانگ بوو به‌بێ دادگایی‌کردن ده‌سـتگیرکرابوون.
ئازادکراوه‌کان، ئه‌وانه‌ن که له زوویه‌کی ئه‌مسـاڵدا له کامپالای ئۆغه‌ندا نووسراوێـکیان واژوکرد که تیایدا داوای لابردنی ئه‌لبه‌شیر له پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت.
هێشـتا ژماره‌یه‌ک له که‌سانی سیاسی و له‌شـکری و ئه‌ندامانی ده‌زگای موخابه‌راتی سودان که به تاوانی پـیلانگێڕی بۆ کوده‌تا له زیندان ماونه‌ته‌وه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر که به کۆده‌تایه‌کی سه‌ربازی له سـاڵی 1989 هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌ڵێت نیازی هه‌یه له سـاڵی 2015 دا ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.