نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له خۆئاماده‌کردندایه تا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت بنێرێت بۆ سوریا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا.
مایکڵ لیپین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێده‌چێت لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک سه‌ختی ببنه‌وه به‌تایبه‌تیش له ده‌می گه‌ڕانیاندا به‌دوای ڕاستیه‌کان له‌و ژینگه‌ی شه‌ڕ وشۆڕهی ناو سوریادا.
حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که یه‌ک ئه‌وی تر گوناهبار ده‌کات به به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو.
ئه‌م ناردنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر داوای سوریایه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌رکی ئه‌م لیژنه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه لۆمه‌ی ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ئه‌ستۆی لایه‌ک بنێت.
دیپلۆمات ده‌ڵێن بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌خوازێت لیکۆڵه‌ره‌وه‌کان له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ده‌ست به کاره‌که‌یان بکه‌ن و بشتوانن ده‌ستیان به هه‌موو شوێنێکی شارۆچکه‌ی خان ئهلعهسهلدا ڕابگات که ده‌که‌وێته نزیک شاری حه‌ڵه‌ب.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: