کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر بنکه‌ی به‌تالیۆنی 49 ی به‌رگری ئاسـمانی له نزیـک شـاری ده‌رعا له باشوری وڵاته‌که.
هه‌روه‌ها چالاکوانان ڤیدیۆیان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار نیشـان ده‌ده‌ن که خۆیان به سقور ئهلحۆران ناوده‌به‌ن، واته هه‌ڵۆکانی حۆران، ده‌ڵێن ئه‌و شوێنه‌ی تیایدان بنکه‌ی به‌تالیۆنی 49 یه.
به‌تالیۆنی ناوبراو، سه‌ر به لیوای 38 ی له‌شـکریـیه، ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرت. چالاکوانان ده‌ڵێن گرنگیـیهکهی له‌وه‌دایه ده‌که‌وێته ناوه‌ندی پارێزگای ده‌رعاوه و بڕێـکی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگای ده‌رعا له‌وێوه بۆردومان ده‌کران.