حکومه‌تی تورکیا لیژنه‌یه‌کی 63 که‌سی پـێـکهێناوه له که‌سـانی ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وانان بۆ یارمه‌تیدان له‌و پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌ی ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا.
لیژنه‌که بۆ 7 کۆمه‌ڵ دابهشـکراون به‌پـێی ناوچه‌کانی وڵاته‌که و هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یان به‌رپـرس و جێـگرێـکی به‌رپـرس و سکرتێری خۆی هه‌یه. ناوچه‌کان بریتین له ( ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ناتۆل، ناوه‌ڕاستی ئه‌ناتۆل، باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ناتۆل، ناوچه‌ی ئیجه، هه‌رێمی مه‌ڕمه‌ڕه، ناوچه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش).
بڕیاره ئه‌ندامانی لیژنه‌که سبه‌ی پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیر کۆبـبنه‌وه و پاشـان ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌ن وه‌کو بازنه‌ی په‌یوه‌ندیکردن له نێوان ده‌وڵه‌ت و پـێـکهاته‌کانی کۆمه‌ڵی تورکی و هه‌روه‌ها ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی پـرۆسه‌ی ئاشـتی بۆ خه‌ڵـکی.
عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆکی تورکیا لای خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له پـێـکهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه کرد و ده‌ڵێت هه‌تا چه‌ند ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی زیاتربێت، ئه‌وا باشـتره.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.