هه‌زاران فهڵـسـتینی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا گردبوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌ک که له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئیسرائیل‌دا گیانی له‌ده‌سـتدا و هه‌روه‌ها ته‌رمی دوو لاویش که به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئیسرائیل کوژران له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی سـازکران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر گیان له‌ده‌سـتدانی ئه‌و فهڵهسـتینیـیه.
ئاپـۆڕه‌ی خه‌ڵـکی توڕه به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژی ئیسرائیل و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای خۆیان به دوای کفنه‌کانی مه‌یسه‌ره ئه‌بو حهمدیـیه و دوو لاوه‌که‌ی تر له شـاری هیبرۆن (خه‌لیل) ده‌ڕۆیشتن. فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ئیسرائیل تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی گرنگی به باری ته‌ندروسـتی میسهرهی ته‌مه‌ن 64 سـاڵ نه‌داوه که تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ بووبوو و سه‌ر ئه‌نجام دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر گیانی له‌ده‌سـتدا.
ئیسرائیلیش لای خۆیه‌وه ئه‌و قسانه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی پـێشـکه‌ش به مه‌یسه‌ره کرابوو، به‌ڵام جگه‌ره‌یه‌کی زۆری کێشـابوو.
مه‌یسه‌ره له سـاڵی 2002 وه حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی درابوو به تاوانی پـیلانگێڕی بۆ دانانی بۆمبێـک له قاوه‌خانه‌یه‌کی ئۆرشه‌لیمدا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌و دوو لاوه‌ی کوژراویشن، شه‌وی چوارشه‌ممه له نزیک شـاری توڵ که‌ره‌م له که‌ناری ڕۆژئاوا به بۆمبی مۆلۆتۆف هێرشیان کردبووه سه‌ر سه‌ربازه‌کانیان. فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌ڵێن هه‌ردوو لاوه‌که، یه‌کێـکیان ته‌مه‌نی 17 سـاڵ بووه و ئه‌وی دیکه‌یان 19 سـاڵ و گولـله به‌ر سه‌ر و سنگیان که‌وتووه.