له‌گه‌ڵ کو ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری، بۆ مانگی شه‌ش داندراوه به‌ڕێوه‌بچن، نزیکه ده‌بێته‌وه ململانی نێوان باڵه‌کانی ناو حکومه‌ت هه‌روا دێ‌و توندتر ده‌بێت و به تایبه‌تی باسێکی زۆر له سه‌ر سه‌کۆماری ئێستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له ئارادایه که ده‌خوازێت به جۆرێک شوێن په‌نجه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیار بێت به پشتیوانی ده‌ربڕین له کاندیدێکی تایبه‌تی. له‌به‌رامبه‌ردا، باڵی توندرۆتر ناسراو به 'ئوسولگه‌رایان' هێشتا خۆیان ساخ نه‌کردۆته‌وه که چ که‌سێک پاڵێوراویان بێت.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس له گفتوگۆی تایبه‌تی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت 'ئوسولگهراکانیش" له ناو خۆیاندا ناکۆکیان هه‌یه و سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ناو حکومه‌تی ئێران‌دا پشتیوانێکی ئه‌وه‌تۆی نیه و له ده‌ۆڵه‌تی ئه‌ویشدا زیاترین (ڕاده‌ی) گه‌نده‌ڵی ڕوویدا و دیاره ده‌گوترێت به‌شێک له نزیکانی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستیان تێدابوبێت. ئه‌و ده‌شڵێت،
" دیاره ئه‌حمه‌دی نژاد له‌و به‌ینانه‌دا کارهایه‌کی کردووه ته‌واو ده‌ڵی به‌شێکی زۆر له مه‌قاماتی باڵای جمهوری ئیسلامی له خۆ ئێشاندووه و ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ڕه‌ئیس جمهورێکی نزیک له خۆی(ببینێت) له وانه‌یه په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست بکرێت و بیکێشنه دادگاه و زۆر به توندی سه‌زای بده‌ن."