چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ ده‌ڵێن هێشـتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سوریا به ڕێـکه‌وتنێـک نه‌گه‌یشـتوون له باره‌ی چوونی تیمێـک له پـشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سوریا تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه له‌و ڕاپـۆرتانه بکه‌ن که ئاماژه به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن.
دیپـلۆماتێـک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هه‌تا ئێسـتا هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌م باره‌یه‌وه نه‌کراوه، وه هیچ پـشـکنهرێـک ڕه‌وانه ناکرێت تاوه‌کو ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی چوونی تیمه‌که بۆ سوریا نه‌کرێت و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێوشوێنێـکی پـێویست نه‌گیرێته‌به‌ر.
ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت چه‌ند نامه‌یه‌کی نێوان ئه‌نجیلا کین به‌رپـرسی ئۆفیسی کاروباری چه‌کداماڵینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به‌شـار ئه‌لجه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستکه‌وتووه.
یه‌ک له‌و نامانه که جه‌عفه‌ری بۆ کینی ناردووه، له ڕۆژی سێشه‌ممه، تیایدا داوای کردووه چه‌ند گۆڕانکاریـیه‌ک له ڕێنمایـیه‌کانی چۆنێتی پشـکنینهکه بکرێن، له‌وانه سنووردارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی پـشـکنه‌ران بۆیان هه‌بێت سه‌ردانی بکه‌ن، وه حکومه‌تی سوریا قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ی بۆ تیمه‌که ده‌سـتنیشـان ده‌کرێن.
به‌پـێـی ڕۆیته‌رز ئه‌نجیلا کین لای خۆیه‌وه وه‌ڵامی جه‌عفه‌ری داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی ئه‌مانه ته‌نها له ده‌سـتی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه.