ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا عێراقی تیادایه له ڕه‌هه‌نده‌کانی ناکۆکی سیاسی ده‌رچووه و تانوپۆی قه‌یرانێکی ئاڵۆزی وه‌رگرتووه که وه‌ک ده‌گوترێت ڕۆشنایی تیادا نه‌ماوه.
له وڵاتێک‌دا که فره نه‌ژاد و فره ئاینزایه هیچ یه‌کێک له پێکهاته‌کانی متمانه‌ی به لایه‌نه‌که‌ی تری به‌رامبه‌ری نییه و ئه‌وه‌ش که ڕه‌وشه‌که‌ی زیاتر ئاڵۆز کردووه و کردویه‌تیه گرێکوێره‌یه‌ک که کرانه‌وه‌که‌ی ئێجگار سه‌خت بێت، نه‌بوونی هاوڕاییه له ناو خودی لایه‌نه‌کانیش خۆیاندا.
ده‌شێت له ساڵی 2003 وه تا ئێستا ئه‌مه یه‌که‌مین جار بێت ناکۆکیه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا بگاته ئه‌م ئاسته که وه‌هایکردووه وه‌زیره کورده‌کان و نوێنه‌رانی کوردیش له په‌رله‌مانی وڵاته‌که بکشێنه‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت نه وه‌زیره‌کان و نه نوێنه‌رانی کوردیش له به‌غدا نه‌کشاونه‌ته‌وه به‌ڵکو بۆ پشوی جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕۆیشتونهتهوه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی مالیکی هیچ شتێک له ڕاستی و ئاڵۆزی قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناگۆڕێت به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی شاندێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ ئاڵۆزیه‌کان.
خالد عه‌تییه سه‌رۆکی شانده‌که ده‌ڵێت گه‌شبینه و له‌سه‌ر درێژه‌دان به دیالۆگی هاوبه‌ش ڕێکه‌وتوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردن.
به‌ڵام عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر ئه‌ندامی باڵا له هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت نازانێت گه‌شبینیه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌تییه له چیدایه؟ وه ده‌شڵێت دڵنیا نییه له‌وه‌ی شانده‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌و ئه‌نجامانه‌وه له هه‌ولێر گه‌ڕابێته‌وه.
شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هه‌نگاوێکه به ئاڕاسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به تایبه‌تیش وه‌ک ده‌ڵێت "پاش تۆکمه کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیادا و به تایبه‌ت تریش پاش دانانی سه‌ره‌تایه‌ک بۆ پڕۆژه‌یه‌کی تورکی کوردی له ناوچه‌که‌دا وه‌هایکردووه کورد زۆر هانده‌ر نه‌بن له عێراقدا بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدادا".
له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی کورد به‌شێکه له عێراق و به خواستی خۆشی له عێراقدا ماوه‌ته‌وه.
بارزانی له‌و لێدوانه‌یدا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی کورد هه‌وڵ بدات یانیش هه‌وڵی دابێت بۆ جیابوونه‌وه له عێراق.
عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر که به یه‌کێک له یاریده‌ده‌ره نزیکه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داده‌نرێت ده‌ڵێت به‌غدا هیچ شتێکی تری نییه بیدات به کورد و با کورد بڕوات سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت ئه‌وان ڕێ له کورد ناگرن و هه‌وڵیش ناده‌ن بۆ ڕێگه لێگرتنی.
له ساڵی 2003 ه‌وه کورد له عێراقدا هاوبه‌ش بووه له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا و زۆر جاریش ڕۆڵی ناوبژیکه‌ری هه‌بووه له کێشه‌کانی عێراقدا و دواترینیشیان ئه‌و هه‌وڵه بوو کورد دای بۆ پێکهێنانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای عێراق له پاش مۆرکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێر. به‌ڵام عیزه‌ت شاهبه‌نده‌ر ده‌ڵێت وانییه.
سه‌باره‌ت به کشانه‌وی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت ئه‌م کشانه‌وه‌یه نابێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌که و له‌وانه‌شه سه‌قامگیریه‌کی زیاتریش به‌دوای خۆیدا بێنێت.
شاهبه‌نده‌ر ده‌شڵێت ده‌شێت ئه‌م کشانه‌وه‌یه کێشه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێم بۆ کورده‌کان خۆیان بێنێته ئاراوه. و باسیش له‌وه ده‌کات ئه‌و کێشه نوێیانه‌ی به‌ڕێوه‌ن ده‌بنه هۆکارێک بۆ یه‌کپارچه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراق.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: