کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشکردنه سه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ڵبژاردن له شاری باقوبه به‌لانی که‌م 20 که‌س کوژراون.
پۆلیس ده‌ڵێت توندڕه‌وێک ههنارۆکێکی هه‌ڵداوه‌ته ناو ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه به‌ر له‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ خۆی بته‌قێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی پۆلیس ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه به‌لانی که‌م 50 که‌سیش بریندارن.
گردبوونه‌وه‌که‌ی ناو شاری باقوبه بۆ پشتیوانیکردن بووه له یه‌کێک له کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله که بڕیاره له‌م مانگه‌دا بکرێت.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆی دیاله دواترینه له‌و زنجیره ڕووداوانه‌ی له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی 20 ئه‌م مانگه‌ی پارێزگاکاندا.
هه‌ر به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشیه‌وه وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا بۆ چه‌ند مانگێک دواخراون.
سادق ئه‌لحوسه‌ینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه له ده‌مێکدا موسه‌نا ئه‌لجورانی که کاندیدێکی سوننه ئاینزایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا میوانداری نیوه‌ڕۆ خوانێکی کردووه بۆ لایه‌نگرانی له نێو ده‌وارێکی گه‌وره‌دا هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌لجورانی که له ڕووداوه‌که‌دا بریندار بووه، داوای پاراستنی زیاتری ئاسایشی نه‌کردبوو بۆ ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی کردبووی.
یونس ئه‌لبه‌یاتی چاودێری سیاسی بنکه له باقوبه
زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ڕووداوه‌که داوه به په‌یامنێرمان له‌تیف نێروه‌یی