به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت وتووێژه ناوکیه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆتاییپێهات به‌بێ گه‌یشتن به هیچ ڕێکه‌وتنێک و هه‌روه‌هاش هیچ واده‌یه‌کیش بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر دانه‌نراوه.
کاترین ئاشتن ده‌ڵێت هه‌ردوو لایه‌نی دانوستاندنه‌کان زۆر دوورن له یه‌ک پاش ته‌واو بوونی دووه‌م و دوایه‌مین ڕۆژی دانوستاندن له کازاخستان.
سێرگیێ ڕیابکۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاش ده‌ڵێت نه ڕێکه‌وتن هه‌بووه و نه ڕؤژێکیش دیارکراوه بۆ دانوستاندنی زیاتر.
له وتووێژه‌کاندا باس له‌و پێشنیازانه کراون تا ڕێگه به ئێران بدرێت هه‌ندێک بازرگانی بکات ئه‌گه‌ر هاتوو تاران قایل بێت به ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و ده‌ستبه‌ردار بوون له عه‌ماری یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌که‌ی.
ڤیکتۆریا نولاند ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی گوتوویه‌تی له ده‌می ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کان ئێران وه‌ڵامێکی ڕوون و ئاشکرا و کۆنکرێتی نه‌بووه بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی 2دا کردبوویان.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ده‌مڕاستێکی کاترین ئاشتن به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای له ئێران کرد هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی دروستکردنی متمانه‌دا بنێت و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دڵنیا بکاته‌وه له‌وه‌ی ئێران مه‌به‌ستی دروستکردنی چه‌کی ناوکیی نییه.
ڕوسیا ، چین ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، به‌ریتانیا ، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه هه‌روه‌هاش ئێران به‌شدارن له‌م دانوستاندنه دوو ڕۆژیه‌دا.
به‌ر له ده‌ستپێکی ئه‌م کۆبوونه‌وانه سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌عید جه‌لیلی داوای کردبوو زلهێزه‌کانی جیهان دان بنێن به مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.