دادگایه‌ک له قاهیره داوایه‌کی یاسایی ڕه‌تکرده‌وه که له‌لایه‌ن پارێزه‌رێکی ئیخوانولموسلمینه‌کانی میسره‌وه تۆمارکرابوو وه تیایدا داوای ڕاگرتنی به‌رنامه‌یه‌کی ناوداری ساتیرهیی ته‌له‌فزیۆنی کردبوو به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێت سوکایه‌تی به سه‌رۆکی میسر کردووه و هه‌روه‌هاش به‌دکاریی سێکسی له‌و به‌رنامه‌یدا ئاماژه‌ی پێکراوه.
دادوه‌ر حه‌سونه ته‌وفیق ده‌ڵێت بۆیه ئه‌و داوا یاساییه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌لبه‌رنامج ی باسم یوسف تۆمار کرابوو ڕه‌تکرایه‌وه چونکه دادپارێز بڕوای به دۆسێکه نه‌بووه و گوتوشیه‌تی به‌ڵگه‌ی گونجاویش له ئارادا نه‌بوون بۆ دادگایی‌کردنی.
باسم یوسف که به جان ستیوارت ی وڵاتی میسر ناسراوه زۆرجار له به‌رنامه ساتیرهییهکهیدا باسی له موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر کردووه.
عه‌بدولمونعم مه‌قسود ، سه‌رۆکی پارێزه‌رانی ڕێکخراوی ئیخوانولموسلیمینه‌کانی میسر به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گوتووه ئه‌و بڕیاره له‌جێی خۆیدا نه‌بووه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوا یاساییه‌که.
تا ئێستا چه‌ندان جار داوای یاسایی له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی ئیخوانه‌کانه‌وه دژی باسم یوسف و که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی تری میسر تۆمارکراون به‌هۆی ئه‌و بڕوا سیاسی و ئاینیانه‌ی هه‌یانبووه.
ڕێکخراوه‌کانی ئۆپزسیۆن و چالاکوانانیش ده‌ڵێن ئه‌و جۆره داوا یاساییانه‌ی تۆمار ده‌کرێن له دادگاکان یانیش له ئۆفیسه‌کانی دادپارێزاندا به‌شێکن له هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراونتر بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادیه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌ربڕین.