وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ڕۆژی شه‌ممه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێده‌که‌وێت به مه‌به‌ستی هه‌وڵی پێشوه‌چوون له سوریا و ناکۆکییه‌کانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان.
بڕیاره له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا کۆببێته‌وه له ناویاندا سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان بۆ وتووێژ کردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتایی هێنانی به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵی دروستکردنه‌وه‌ی متمانه ده‌دات له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ چاککردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانی ئیسرائیل و تورکیا که له ساڵی 2010 وه ساردی تێکه‌وت به‌هۆی ڕێگا گرتن له که‌شتی تورکی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ که‌رتی غه‌ززه. له‌و گهمییهدا 8 که‌سی تورک و ئه‌مه‌ریکاییه‌کی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکی کوژران.
پاشان کێری سه‌ردانی به‌ڕیتانیا، کۆریای باشور، چین و ژاپۆنیش ده‌کات.