جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پـێشوازی له پـرۆسه‌ی ئاشـتی ناو تورکیا کرد و به هه‌نگاوێـکی بوێرانه‌ی ناوبرد.
به‌ڕێز کێری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو هاوتا تورکه‌که‌ی له ئسته‌نبوڵ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی " هه‌موومان خۆشـحاڵین به‌و به‌ڵێنه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان داویه‌تی بۆ دانانی چه‌که‌کانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد پـرۆسه‌ی ئاشتی ئاسان نیـیه و پـێویستی به ئازایه‌تی و بڕیاردان و قایل‌بوون هه‌یه تاوه‌کو به‌سه‌ر بێ متمانه‌یی چه‌ندین سـاڵدا زاڵ‌بن. گوتیشی هه‌نگاوه قورسه‌کان نراون به ئاڕاسته‌ی ئاشتی هه‌میشه‌یی و باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی هه‌موو هاوڵاتیـیانی تورکیا.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل، به‌ڕێز کێری داوای له ڕێبه‌رانی تورکیا کرد به خێرایی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیهکانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئاسایی بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له پاش نزیکه‌ی دوو هه‌فته له هه‌وڵه سه‌رکه‌وتووانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا که تێـکچووبوون به‌هۆی هێرشه‌که‌ی سـاڵی 2010 ی هێزی ده‌ریایی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی هه‌ڵگری کۆمه‌ک بۆ غه‌ززه و کوژرانی 9 تورک تیایدا.
له باره‌ی سوریاش، کێری سوپاسی تورکیای کرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له قه‌یرانی سوریا ده‌یگێڕێت و به‌هانای ئاواره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌چێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد واشنتن و ئه‌نکه‌ره وابهسـتهن به مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا. گوتیشی به‌م زووانه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دۆسـتانی سوریا سـازده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه، سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئسته‌نبوڵ ڕاپـۆرتی ناردووه.