کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له شه‌ڕی به‌رده‌وام، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د توانیویانه گوندی عزیزهی باشوری شـاری حه‌له‌ب بگرنه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت شوێنی گونده‌که سـتراتیژیـیه، چونکه ده‌که‌وێته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رز و لای پـردی عهسـانه و ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌یره‌بی لهشـکریشی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها گونده‌که نزیکه‌ی 4 کیلۆمه‌تر له هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی شێخ سه‌عید و مورجه‌ی باشوری شـاری حه‌له‌به‌وه دوره که له ئێسـتادا له ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداواندان.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت که‌می ته‌قه‌مه‌نی و چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان وای له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کردووه له گونده‌که بکشێنه‌وه.
هاوکات فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت به‌رده‌وامبوون له بۆردومانکردنی گه‌ڕه‌که‌کانی ته‌ریق ئه‌لباب و ساخور و ههنانۆی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری حه‌له‌ب.