کۆریای باکور ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای له هه‌موو کۆمپانیا و گه‌شتیارانی بیانی کرد، ئه‌وانه‌ی له کۆریای باشوردان، ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێـکی ناوکیدان.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن پـێده‌چێت کۆریای باکور بیه‌وێت به‌مه بیانیـیه‌کان هانبدات گوشـاربخهنه سه‌ر حکومه‌ته‌کانی وڵاته‌کانیان، تاوه‌کو ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه گۆشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی ڕه‌نگه گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا له‌ده‌ست ده‌ربچن و نه‌توانرێت کۆنترۆڵ بکرێن.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ئیتالیا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆرجیۆ ناپـۆلیتانۆی سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها پاپای فره‌نسیسی یه‌که‌م، به‌ڕێز بان ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕاگه‌یاند و گوتی ڕه‌وشه‌که زۆر مه‌ترسیداره و بۆی هه‌یه هه‌ر ڕووداوێـکی بچوک بـبێت له ئاکامی لێـکدانه‌وه‌ی به هه‌ڵه، بـبێته مایه‌ی دۆخه‌که له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
پـێشـتر کۆریای باکور بڕیاری دا ئه‌و 53 هه‌زار کرێـکاره‌ی خۆی له ناوچه‌ی کایسۆنگ بۆ پـیشه‌سـازی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو کۆریادا کارده‌که‌ن، بکێشێته‌وه و ئه‌مڕۆ هیچ کام له‌و کرێـکارانه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.