ئه‌لقاعیده له عێڕاق ڕۆژی سێ شه‌مه ڕایگه‌یاند بۆ لابردنی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌د له گه‌ڵ گرووپی جیهادی ئه‌ل نوسره یه‌کیان گرتوه. ئه‌مه‌ش له ڕێگای په‌یامێکی تۆماریکراوی ده‌نگ له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌بووبه‌کر ئه‌ل به‌غدادی یه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی ئیسلامی دانراون.
سه‌ردار کرماشانی پسپۆر و لێکۆڵه‌ر له بواری ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئاڵۆز بوونی دۆخی سوریا وای کردوه پێوه‌ندی پته‌و له نێوان سونیه‌کانی سوریا و سونێکان له ناوچه‌ی ئه‌ل ئه‌نباری رۆژئاوای عێڕاق دا پێک بیت.
به‌ڕێز کرماشانی شی ده‌کاته‌وه که به دوای خه‌باتی چه‌کداری خه‌ڵک له دژی سوریا ئه‌لقاعیده توانیویه‌تی له دۆخه‌که به قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ناته‌بایی له نێو ئوپوزسیۆنی سوریای دا وای کردوه که دوو به‌ره له دژی رژیمی سوریا بێنه ئاراوه. یه‌که‌م: به‌ره‌یه‌کی چه‌کداری خه‌ڵک که خوازیارن حکومه‌تێکی عیلمانی پێک بهێنێت و دووهه‌م: به‌ره‌یه‌کی سه‌ر به ئه‌لقاعیده که خوازیارن ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی له پاش نه‌مانی ڕژیمی ئه‌سه‌د دابمه‌زرێنن.