نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له سودانی باشور هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و 5 سه‌ربازی ئاشـتی پارێز و 7 کارمه‌ندی ڕێـکخراوه‌که‌یان کوشتووه.
ئێدواردۆ دێل بووی جێـگری گوته‌بێژی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هێرشه‌که له نزیک شـارۆچکه‌ی جورموروک له ویلایه‌تی جونگلی کراوه و هه‌روه‌ها 9 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و برینی هه‌ندێـکیان مه‌ترسیداره.
گوتیشی کوشـتنی سه‌ربازانی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاوانێـکی جه‌نگه و دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوانه‌کان بۆی هه‌یه ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بکات.
هیلد جۆنسۆن نوێنه‌ری تایبه‌تی بان کی مون له سودانی باشور، ئه‌ویش هێرشه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه خوێناویـیه‌ی دووچاری سه‌رباز و کارمه‌ندانی ڕێـکخراوه‌که‌یان بووه، ئه‌وان له کاره‌کانیان له‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان ڕایگه‌یاند ئه‌و پـێنج سه‌ربازه‌ی کوژراون، هه‌موویان هیندی بوون.
هێشـتا ڕه‌گه‌زنامه‌ی کارمه‌نده کوژراوه‌کان نه‌زانراوه.