بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بکات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باشور و چین و ژاپـۆن، تاوه‌کو باشترین ڕێـگه بدۆزرێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی کۆریای باکوردا.
هه‌رچه‌نده کۆریای باکور ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له حاڵه‌تی جه‌نگدایه، به‌ڵام جان کێری ده‌ڵێت هێشـتا پـیۆنگ‌یانگ ده‌توانێت کۆتایی به‌و گۆشه‌گیرکردنه بهێنێت که له ئاکامی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه دووچاری بووه.
جان کێری ده‌ڵێت " ئه‌وان ده‌توانن بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌کانی تر، به نزیکترین دراوسێی و دۆسـتیشیانهوه که چینه."
گوتیشی چین ده‌توانێت ڕۆڵێـکی گرنگ بـبینێت، به‌هۆی به‌رده‌وام باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا هه‌بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێـکی دیکه‌دا.
ڕابه‌رانی نوێی چینیش پـێده‌چێت ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هاوڕابن.
هۆنگ لی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی دیالۆگ و ئاشته‌وایی بۆ نیمچه دورگه‌ی کۆریای ده‌وێت، نه‌ک گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا نیـیه. گوتیشی چین وابه‌سـته‌یه به ئاشتی و سه‌قامگیری نیمچه دورگه‌ی کۆریا و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا.