وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ئاسـتی ئامادهباشیـیان پـترکردووه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی نیمچه فه‌رمی کۆریای باشور (یۆنهاپ) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه هاوبه‌شه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له ئێسـتادا خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی پـله دوودا، واته ئه‌و ئاسته‌ی بۆ شیانی بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و مه‌ترسیدار هه‌بێت.
پـێشـتر کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا له قۆناغه‌کانی کۆتایی ئاماده‌کاریدایه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کێـکی مه‌ودا مامناوه‌ندی، به‌مه‌ش زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێی خۆی خستووه‌ته نیگه‌رانیـیه‌وه.
هه‌ندێـک له شیکه‌ره‌وان پـێشـبینی ده‌که‌ن تاقیکردنه‌وه‌که له هه‌ر کاتێـکدا له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، به‌بۆنه‌ی سـاڵیادی له‌دایکبوونی دامه‌زرێنه‌ری کۆریای باکور کیم ئێڵ سونگ که ڕێـکه‌وتی ڕۆژی دووشه‌ممه بوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور (یون بیونگ سێ) ئه‌مڕۆ به یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی گوت شیانێـکی زۆر هه‌یه کۆریای باکور له هه‌ر ساتێـکدا یه‌ک له موشه‌که نوێـیه‌کانی خۆی تاقیبکاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه کۆریای باشور و ژاپـۆن و دورگه‌ی گوامی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ونه نێو بازنه‌ی مه‌ودای موشه‌کی جۆری (مووسوودان) که هه‌تا ئێسـتا تاقی نه‌کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌ن که پشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پـێونگیانگ هاوکات ئاماده‌کاریش ده‌کات بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی دیکه.
له واشنتنیش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاسفیک پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا کۆریای باکور موشه‌کێـکی جۆری (مووسوودان) ی بۆ که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گواستووه‌ته‌وه، وه پـێده‌چێت ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵدانی بکات.
ئه‌دمیراڵ سامۆئێل لاکــلیهر دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی به سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر موشه‌کێـک له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه هه‌ڵبدرێت و شیانی هه‌بێت هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا یان هاوپه‌یمانانی دروسـتبکات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.